قەیس خەزعەلی
قەیس خەزعەلی | |
---|---|
لەدایکبوون | Sadr City، عێراق | ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤
پیشە | سیاسەتوان، cleric، فەرماندەیەکی سەربازی |
پەروەردە | زانکۆی بەغدا، مەدرەسەی نەجەف |
ئەندامی حیزبی | Al-Sadiqoun Bloc |
ئایین | شیعە |
ڕەنگی چاو | قاوەیی |
ڕەنگی قژ | قژی ڕەش |
ئەندامی | عەسائیبی ئەھلی حەق |
قەیس ھادی سەید حەسەن خەزعەلی (بە عەرەبی: قيس ھادي سيد حسن الخزعلي؛ لەدایکبووی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٧٤) زیاتر بە دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپە تایبەتەکانی عێراق ناسراوە، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. لە حوزەیرانی ٢٠٠٦ تا دەست بەسەرکردنی لەلایەن ھێزەکانی بەریتانیا لە ئازاری ٢٠٠٧ خەزعەلی وەک سەرۆکی گرووپە تایبەتەکان، فەرمانی ناردنی چەک و دروستکردنی گرووپێکی پێکرا بۆ بەشداریکردن لە شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکان دژی نەیاران و یاخیبووان[ئ]، دیارترینیان ھێرشی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ بوو بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کەربەلا.[١][٢]
وەک شوێنکەوتوویەکی موقتەدا سەدر، لە ساڵی ٢٠٠٤ بەھۆی پێدانی "فەرمانی بێ مۆڵەت" لە سوپای مەھدی دەرکرا و گرووپێکی تایبەتی خۆی دامەزراند، بە ناوی عەسائیبی ئەھلی حەق (AAH) ناسراو بە "تۆڕی خەزعەلی" کە دواتر وەک گرووپێکی تیرۆریستی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کرا، لە ماوەی زیندانیکردنیدا، ئەکرەم ئەلکەعبی بووە فەرماندەی گرووپەکە تا ئازادکردنی.[٣]
تێبینییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "WebCite query result" (PDF). webcitation.org. Retrieved 2024-01-23.
{{cite web}}
: Cite uses generic title (help) - ^ "Qais Al-Khazali". Arab News (بە ئینگلیزی). 2019-07-06. Retrieved 2024-01-23.
- ^ "US sanctions Iran-linked Iraqis over protest deaths – DW – 12/06/2019". dw.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-23.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەیس خەزعەلی تێدایە. |