بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارێزگای نەینەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پارێزگای موسڵەوە ڕەوانە کراوە)
پارێزگای نەینەوا
ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ - Nineveh Governorate - محافظة نينوى
نەخشەی پارێزگای نەینەوا
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
ژمارەی ناحیە٢٨
ژمارەی ئەندام پەڕلەمان٣١
پایتەختمووسڵ
دەسەڵات
 • پارێزگارنەجم جبوری
 • ئەنجومەنی پارێزگاسیدۆ چەتۆ
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٧٬٣٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٬٤١٠ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠ میلی چوارگۆشە)  ١%
بەرزترین بەرزایی
٢٣٧ مەتر (٧٧٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٬٧٢٩٬٩٩٨
 • چڕی٩٦٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتوومووسڵاوی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیتورکمانی، عەرەبی، سوریانی
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعەمەسیحی، یارسان و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
وێبگە[/https://ninava.gov.iq]

پارێزگای نەینەوا یان مووسڵ (بە عەرەبی: محافظة نينوى، سوریانی: ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ) یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژئاوای عێراق. نیوەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە دەکەوێتە شاری مووسڵەوە و نیوەکەی تری دەکەونە شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی دەورووبەری. [٢] پێش ساڵی ١٩٧٦ ناوی پارێزگای مووسڵ بوو وە پارێزگای دھۆک جیابووەوە لێی ناوەکەی گۆڕا بە پارێزگای نەینەوا، گەورەترین شارۆچکەی پارێزگای نەینەوا شارۆچکەی تەلەعفەرە.[٣]

مێژوو

[دەستکاری]

سەرەتای مێژوو

[دەستکاری]
  • نەینەوا مێژووییەکی دێرینی ھەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش مێژوو، یەکەم گەشەی شارستانیەتی گوندە کشتوکاڵییەکانی تیا دەرکەوتووە لە سەردەمی نەتوفاندا وەک گوندەکانی حەسونە لە شورە و ئوم دەباغیە لە نزیک خەزەر و ئەربجیە، کە سەرەتایەک بووە بۆ نیشتەجێبوون و کشتوکاڵ کردن و لەوەڕاندن و ئاوەدانکردنەوە.
  • شوێنی ئێستای پارێزگای نەینەوا بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی ئەکەدی سارگۆنی گەورە(٢٣٣٥-٢١٥٤ پێش زایین)،[٤] و شارەکە لە سەردەمی (نارام سین)دا بەر ھێرشی لۆلۆبیەکان کەوت.[٥]
نەینەوا و شارەکانی تری مێزۆپۆتامیا لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین
  • شارەکە لە دەوروبەری ساڵی ٢١٥٠ پێش زایین لەلایەن گۆتیەکانەوە داگیرکرا.
  • بە درێژایی لێواری باشووری ڕۆژھەڵاتی ناوچەکە لە ژێر ھەژموونی میتانیدا ھەڵکەوتووە، تا لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ناوەڕاست (١٣٦٥-١٠٥٠ پێش زایین) دوای ئەوەی ئاشوورییەکان، ئیمپراتۆریەتی حوری-میتانییان ڕووخاند، بە تەواوی ھاتە ناو ئاشوورەوە.[٦]
شانشینی میتانی لە گەورەترین ئاستیدا لە سەردەمی باراتارنا ج. ساڵی ١٤٩٠ پێش زایین

ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری

[دەستکاری]

نەینەوا لە ساڵی ٦٠٠٠پێش زایندا دروستکراوە و لە ساڵی ٣٠٠٠پێش زایندا بووەتە مەڵبەندێکی گرنگی ئایینی بۆ پەرستنی خوای ئەکەدییەکان کە عەشتار بووە. لە بەڵگەنامەکانی گریکدا کە بەزمانی ھەلەنسکی نووسراوە ئاماژە بەوەدەدات کە نەینەوا لە لایەن نینوسەوە دروستکراوە، نەینەوا لەسەردەمی پاشا شەمشی ئەدادی یەکەمی ئاشوورییەکاندا وەک ناوەندێک بۆ پەرستنی خوداوەندی عەشتار بەکارھاتووە و وە بووەتە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری و ژمارەی دانیشتووانی بە ٣٣٠٠٠ کەس خەمڵاندووە، بەڵام لە کۆتایی دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی ئاشووریدا بە ١٢٠٠٠٠ کەس خەمڵێنراوە و لە ڕۆژگارەوە ھەر شارێکی گەورە بووە.

دواتر پاشاکانی ئاشووری یەک لە دوای یەک، وەک شەلمەنسەری سێیەم، ئەدادنیراری سێیەم، تیگلات فیلەسەری سێیەم، شەلمەنسەری پێنجەم و سارگۆنی دووەم، بەردەوام بوون لە فراوانکردنی شارەکە. لە دەوروبەری ساڵی ٧٠٠ پێش زایین، شا سەنحاریب نەینەوای کردە پایتەختی نوێی ئاشوور. کاری بیناسازی بێ ئەندازە ئەنجامدرا و نەینەوا لە قەبارە و گرنگیدا بابل و کەلھو و ئەشووری گرتەوە و بووەتە گەورەترین شاری جیھان.[٧]

تەپۆڵکەی کویونجیک لە مووسڵ شوێنی کۆشکەکانی پاشا سەنحاریب و جێنشینەکانی ئیسارحاددۆن، ئاشووربانیپاڵ، (کە کتێبخانەی ئەشوربانیپاڵیان دامەزراند)، عاشورئیتیل ئیلانی، سین شومولیشیر و سینشار ئیشکونە. ئیمپراتۆریەتی ئاشوور لە ساڵی ٦٢٦ پێش زایین دەستی بە ھەڵوەشاندنەوەی کرد، بەھۆی دە ساڵ شەڕی ناوخۆیی دڕندانە، ئیمپراتۆریەتی ئاشووری بە شێوەیەکی بەرچاو لاوازی کرد. ئیمپراتۆریەتی ئاشوور لە ساڵی ٦١٦ پێش زایین لەلایەن ھاوپەیمانییەکی بەرفراوانی ژێردەستەکانی پێشوویەوە ھێرش کرایە سەری، دیارترینیان بابلییەکانیان لە باشووری مێزۆپۆتامیا، لەگەڵ مادەکان، فارسەکان، کلدانییەکان، سەکاکان، کیمێری و ساگارتییەکان. نەینەوا دوای گەمارۆدان و شەڕێکی تاڵ ماڵ بە ماڵ لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین لە سەردەمی (سین شار ئیشکون) کە لە کاتی بەرگریکردن لە پایتەختەکەی کوژرا. جێنشینی ئەو، عاشور ئوبەلیتی دووەم، شەڕی دەرچوونی لە نەینەوا کرد و پایتەختێکی نوێی ئاشووری لە حەڕان (ئێستا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا) پێکھێنا.

مووسڵ(ئەو کات شارۆچکەی مەپسیلەی ئاشووری بوو، کە لەلایەن دانیشتوانی پێشووەوە لە وێرانەکانی پایتەختی پێشوویانەوە دامەزرا) دواتر شوێنی نەینەوا گرتەوە وەک سەری پردی دیجلەی ئەو ڕێگایەی کە ئاشوور و ئەنادۆڵ بە ئیمپراتۆریەتی ماد کە تەمەنی کورتخایەن و ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی دوایی بەستەوە ( ٥٤٦-٣٣٢ پێش زایین)، کە بەشێک بوو لە پارێزگای جیۆپۆلەتیکی ئاشوورا(ئاثوور)، کە ناوچەکە و ئاشوور بە گشتی بووژانەوەیەکی بەرچاوی ئابووری بەخۆیەوە بینی.[٨][٩]

دەسەڵاتی مادەکان لەوپەڕی فەرمانڕەوایەتیدا

مووسڵ دوای فەتحەکانی ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی ٣٣٢ پێش زایین بوو بە بەشێک لە #ڕەوانەکەر ئیمپراتۆریەتیی سلووکی. لە کاتێکدا کە لە سەردەمی ھێلینیستییەوە کەمێک لەبارەی شارەکەوە دەزانرێت، بەڵام پێدەچێت مووسڵ سەر بە ساتراپی سیلۆسیەکانی سوریا بووبێت، کە زاراوەیەکی یۆنانییە بۆ ئاشوور("سوریا" لە بنەڕەتدا بە واتای ئاشوور دێت نەک نەتەوەی مۆدێرن لە سووریا)، کە ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی لە نزیکەی ١٥٠ ساڵ داگیری کرد.[١٠]

ئیمپراتۆریەتی سلووکی (شینێکی کاڵ) لە ساڵی ٢٨١ پێش زاییندا.
ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی لە ساڵی ٩٤ پێش زایین لە گەورەترین ئاستیدا،(١٢٤-٩١ پێش زایین)

مووسڵ لەگەڵ سەرھەڵدانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە ساڵی ٢٢٥ دەستی گۆڕی و بوو بە بەشێک لە پارێزگای ئاسۆریستانی ساسانی. ئایینی مەسیحی ھەر لە سەدەی یەکەمەوە لەناو خەڵکی ڕەسەنی ئاشووری مووسڵدا ھەبووە، ھەرچەندە ئایینی کۆنی میزۆپۆتامیا تا سەدەی چوارەم بەھێز ماوەتەوە. لە سەدەی شەشەمدا بووە شوێنی ئەسقەفەکانی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵات.[١١]

ئیمپراتۆریەتی ساسانی لە گەورەترین ئاستدا ٦٢٠، لە سەردەمی خوسرەوی دووەم

سەردەمی ساسانییەکان

[دەستکاری]

نەینەوا دوای ئەوەی مادەکان کۆتاییان بە حوکمی ئاشوورییەکان ھێنا، دوای مادەکان کەوتە ژێر دەستی ساسانییەکان بۆ چەندەھا سەدە، کە ھەژارییەکی زۆری تیادا بڵاو بووەوە و وە لە ناسنامە ئاشوورییەکەی داماڵرا، دوای ڕووخاندنی نەینەوای ئاشووری دانیشتوانەکەی چوونە بەشەکەی ئەوبەری ڕووباری دیجلە کە شوێنێکی مەحکەم تر بوو وە بەرزتر بوو وە بە ڕووباری یجلە دەورەدرابوو.

سەردەمی ئیسلام

[دەستکاری]

ڕزگارکردنی(فتح) مووسڵ لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا بوو بە سەرکردایەتی (ربعی بن الأفکل) بوو کە ئەوکات ەژێر دەسەڵاتی ساسانییەکاندا بوو. عەرەبەکان ناویان نا مووسڵ واتا گەیاندن، لەنێوان شام و خۆرستان پاش فەتحی ئیسلامی. وەعەرەبەکان پێیان دەووت حەدبا بەھۆی ئەوەی منارەی مزگەوتی گەورەوە کە لە منارەکەدا چرای تیابوو بۆ ڕووناک کردنەوە. وە بە ناوی دایکی دوو بەھارە ناویان دەبرد لە بەرئەوەی لە بەھار و پایزدا دەشت و دەر بە تەواوەتی سەوز دەبن.

خەلافەتی ڕاشیدون لە گەورەترین ئاستی خۆیدا، لە سەردەمی خەلیفە عوسمان،٦٥٤ک

سەدەی نۆیەم تا ساڵی ١٥٣٥

[دەستکاری]

لە کۆتایی سەدەی نۆیەمدا بنەماڵە تورکەکان ئیسحاقی کوڕی کونداج و محەممەدی کوڕی دەستیان بەسەر مووسڵدا گرت، بەڵام لە ساڵی ٨٩٣ مووسڵ جارێکی دیکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی خەلافەتی عەباسی. لە سەرەتای سەدەی ١٠دا مووسڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی حەمدانی. لە مووسڵەوە حەمدانیدەکان، لە سەردەمی عەبدوڵڵای کوڕی حەمدان و کوڕەکەی ناسر ئەلدەولە بۆ چەند دەیەیەک دەسەڵاتی خۆیان بەسەر میزۆپۆتامیای سەرەوەدا فراوانتر کرد، سەرەتا وەک پارێزگاری عەباسییەکان و دواتر وەک فەرمانڕەوای سەربەخۆ. دوای سەدەیەک لەلایەن دەوڵەتی عوقەیلی جێگەیان گرتنەوە.[١٢]

خاکی حەمدانیەکان لە ساڵی ٩٥٥ لە سەردەمی دەسەڵاتی سەیف ئەلدەولەدا

مووسڵ لە سەدەی یازدەھەمدا لەلایەن دەوڵەتی سەلجووقیەوە داگیرکرا. دوای ماوەیەک لە ژێر ئەتابەگی نیمچە سەربەخۆی وەک (مەودود)، لە ساڵی ١١٢٧ بوو بە ناوەندی دەسەڵاتی دەوڵەتی زەنگی.

دەوڵەتی سەلجووقی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٠٩٢ز
دەوڵەتی زەنگی لە سەردەمی زینگی لە ساڵی ١١٤٥، و فراوانبوونی لە سەردەمی نور ئەلدین لە ساڵی ١١٧٤ی زایینی

سەڵاحەددینی ئەییووبی لە ساڵی ١١٨٢دا شاری مووسڵی گەمارۆدا بەبێ سەرکەوتن دوای ئەوەی لە ساڵی ١١٨٣دا حەلەبی داگیرکرد و کۆتایی بە دەوڵەتی زەنگی لە سووریا ھێنا، سەلاحەدین دوایین ھێرشی بۆ سەر مووسڵ لە کۆتاییەکانی ساڵی ١١٨٥دا ئەنجامدا، بە ھیوای سەرکەوتنێکی ئاسان بەسەر (مەسعوودی ئەمیری زەنگی)، بەڵام شکستی ھێنا بەھۆی بەرخۆدانی توندی چاوەڕواننەکراوی شارەکە و نەخۆشییەکی سەخت کە بووە ھۆی ئەوەی سەلاحەدین بکشێتەوە بۆ حەڕان. لەسەر ھاندانی عەباسیەکان، (سەلاحەدین و مەسعود) لە مانگی ئازاری ساڵی ١١٨٦دا دانوستانیان لەسەر پەیماننامەیەک کرد کە زەنگیەکانی کۆنترۆڵی مووسڵ بکەن، بەڵام لەژێر پابەندبووندا کە پشتگیری سەربازی بۆ ئەیوبیەکان دابین بکەن کاتێک داوای لێکرا.[١٣] شارەکە لە ژێر کۆنترۆڵی زەنگیەکاندا مایەوە، تا (بەدرئەلدین لوءلوء) لە ساڵی ١٢٣٤ تا ١٢٥٩ دەستی بەسەردا گرت.

سوڵتانییەتی ئەیوبی(بە ڕەنگی پەمەیی) لە کاتی کۆچی دوایی سەلاحەدین لە ساڵی ١١٩٣ز

لە قۆناغەکانی کۆتایی ھێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر فارس و مێزۆپۆتامیا، لە ساڵی ١٢٥٨، لە کاتێکدا تەمەنی نزیکەی ٨٠ ساڵ بوو، (بەدرئەلدین لوءلوء) بە شێوەیەکی شەخسیی چووە مەراغە بۆ ئەوەی ملکەچی خۆی پێشکەش بە داگیرکەری مەغۆلەکان ھۆلاکۆ خان بکات.[١٤] کوڕەکەی بەدرئەلدین لە ھەنگاوەکانی باوکیدا بەردەوام بوو، بەڵام دوای شکستی مەغۆلەکان لە شەڕی عەین جالووت (١٢٦٠) بەرامبەر (مەملوکەکان)، لایەنگری ئەم دووەمیان کرد و دژی مەغۆلەکان ڕاپەڕین. پاشان ھۆلاکۆ خان بۆ ماوەی نۆ مانگ گەمارۆی شاری مووسڵی دا، و لە ساڵی ١٢٦٢دا وێرانی کرد.[١٥] دواتر مووسڵ ھەندێک گرنگی وەرگرتەوە بەڵام ھەرگیز شکۆمەندی سەرەتایی خۆی نەگەڕاندەوە. لەو کاتەوە مووسڵ لەلایەن ئیلخاناتی مەغۆل و سوڵتانی جەلایریدەوە حوکمڕانی کرا و لە وێرانکارییەکانی #ڕەوانەکەر تەیمووری لەنگ ڕزگاری بوو.

سەردەمی ئیلیخانەکان

قەرەقۆینلۆ دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا، ھۆزێکی تورکمان کە لە ساڵی ١٣٧٥ی زایینی وڵاتەکەیان دامەزراند، و فەرمانڕەوایی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و ئازەربایجان و قەفقاز و ھەندێک ناوچەی ئێران و عێراقیان کرد، لە نێوان ساڵانی ١٣٨٠ی زایینی تا ١٤٦٩ ی زایینی.[١٦][١٧][١٨]

تورکمانە قەرەقۆینلۆکان، شینێکی کاڵ، گەورەترین ڕادەی خۆیان لە عێراق و کەناری ڕۆژھەڵاتی عەرەبی بۆ ماوەیەکی کەم نیشان دەدەن

ئاق قۆینلۆ دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا، ھۆزێکی تورکمان و لە «خێڵی بێندەر»ن لە نێوان ساڵانی ١٤٦٧ - ١٥٠٢ی زایینی لە ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و ئازەربایجان و فارس و عێراق و ئەفغانستان و تورکستان فەرمانڕەواییان کردووە. و لە ساڵی ١٤٦٩ی زایینی توانی وڵاتی قەرەقۆینلۆ لەناو ببات.[١٩]

کۆنفیدراسیۆنی ئاق قۆینلۆ لە گەورەترین ئاستدا لە سەردەمی ئوزون حەسەن

لە ساڵی ١٥٠٩دا شاری مووسڵ و ناوچەکە لەلایەن سەفەوییەکانەوە داگیرکرا و بووە بەشێک لە فەرمانڕەواییان. یەکێک بوو لە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتەکانی ئێران دوای لەشکرکێشی عەرەبەکان کە لەلایەن بنەماڵەی سەفەوییەکانەوە لە ساڵی ١٥٠١ تا ١٧٣٦ حوکمڕانی کرا.[٢٠][٢١][٢٢][٢٣]

ئیمپراتۆریەتی سەفەوی لە سەردەمی شا عەباسدا

سەردەمی عوسمانی(١٥٣٨-١٩١٨)

[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٥١٧ بە ھێرشی ناڕێک دەستی پێکرد لە ساڵی ١٥٣٨ کۆتایی پێھات، کاتێک سوڵتان سولەیمان قانوونی مووسڵی زیاد کرد بۆ ئیمپراتۆریەتەکەی بە گرتنی لە دەستی ڕکابەرە سەرەکییەکەی کە شانشینی سەفەوی بوو.[٢٤]

مێزۆپۆتامیا لە ساڵی ١٥٥٥ لە لایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بە ڕێکەوتننامەی ئاماسیە دەستی کەوتبوو، بەڵام تا گرێبەستی زەھاب لە ساڵی ١٦٣٩ کۆنترۆڵی عوسمانی بەسەر میزۆپۆتامیادا یەکلاکەرەوە نەبوو.[٢٥] دوای ڕێکەوتننامەی ئاماسیە، سەفەوییەکان جارێکی دیکە زۆربەی ناوچەی میزۆپۆتامیایان گرتەوە لە سەردەمی شا عەباسی یەکەم (١٥٨٨-١٦٢٩). لە نێو ئەو والی سەفەوییە تازە دامەزراوانەی میزۆپۆتامیا لەو ساڵانەدا (قاسم سوڵتان ئەفشار) بوو کە لە ساڵی ١٦٢٢ دا کرا بە والی مووسڵ.[٢٦] پاشان لەگەڵ داگیرکردنەوەی بەغدا(١٦٣٨) لیوای مووسڵ بوو بە ویلایەتێکی سەربەخۆ.[٢٧]

سەرەڕای ئەوەی کە بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، بەڵام لە ماوەی چوار سەدەی دەسەڵاتی عوسمانیدا مووسڵ بە "سەربەخۆترین قەزا" دادەنرا لەناو ڕۆژھەڵاتی ناویندا، ئەمەش بە پەیڕەوکردنی مۆدێلی ڕۆمانی حوکمڕانی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەسایەتییە دیارەکانی ناوخۆوە.[٢٨]

لە سەرەتای سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، مووسڵ ویلایەت بووە، بەڵام دواتر پێگەکەی لەدەستدا و بووە لیوا، ماوەیەک سەر بە ئەیالەتی وان بووە و دواتر بەستراوەتەوە بە ئەیالەتی بەغداوە. دواتر لە ساڵی(١٨٧٨)دا بووەوە بە ویلایەت(ویلایەتی مووسڵ). بە درێژایی ئەم ماوەیە وەک لیوا یان ویلایەت لە چەندین یەکەی کارگێڕی پێکھاتبوو.

لیوای مووسڵ لە سەردەمی عوسمانیدا(١٨٥٠-١٩١٨)

[دەستکاری]

ڕەوشی کارگێڕی مووسڵ لەم سەردەمەدا بەپێی گۆڕانکاری لە جێکەوتی کارگێڕی و ڕووبەرەکەی. لە لیوای ئەیالەتی وانەوە بۆ لیوای ئەیالەتی بەغدا، لە لیوای ویلایەتی بەغداوە بۆ لیوای ویلایەتی مووسڵ. ژمارەی قەزاکانی کەمی کردووە و لە بری ئەوە ژمارەی ناحیەکانی زیادی کردووە.

قۆناغی یەکەم لە نێوان ساڵانی(١٨٥٠-١٨٦٥)دا
[دەستکاری]

جگە لە قەزای زاخۆ کە سەر بە لیوای مێردینی ئەیالەتی کوردستان بووە، ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ تاکۆتایی ئەم قۆناغە(١٨٦٥ز) سەر بە ئەیالەتی وان بوو. لیوای مووسڵ لەم قۆناغەدا لە (١١) قەزا پێکھاتبوو کە فرە ناوەند بوو. سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە.

ناو و جێکەوتی قەزاکانی لیوای مووسڵ لە نێوان ساڵانی(١٨٥٠-١٨٦٥)
ژ ناوی قەزا یەکەی کارگێڕی
١ قەزای مووسڵ شەبەک، باجوان، بووت، مەقلوب، کیکان، قایدی، دەنادی، مەندان، حەمام عەلی،
ھۆزی جبوور، ھۆزی ئەبوسڵێمان، ھۆزی حەدید، ھۆزی گەرگەری
٢ قەزای شێخان سەرکەند
٣ قەزای دھۆک -
٤ قەزای تەلەعفەر -
٥ قەزای شنگال -
٦ قەزای ئاکرێ ئالگز، شۆش، خازی، ھۆزی ژەرگری
٧ ھۆزی ھەرکیان -
٨ قەزای زێبار ھۆزەکانی(زێباری، سورچی، شێروانی، برادۆست و گەردی)
٩ قەزای مزووری ئەرگۆش، شەرفان، دەرشیڤی، شەمکان، بەنانی
١٠ قەزای ئامێدی سەبنە، نھێلی، بەنیکاوە، دەلکانی، ھۆزی نێروەیی، ھۆزی بەرواری ژووری، ھۆزی بەرواری ژێری
١١ قەزای داودیە ئالموس، کەلەموس، ئارزشخو، شیلازا، گلالونی، ھۆزی دۆسکی
نەخشەی لیوای مووسڵ لە ساڵانی(١٨٥٠-١٨٦٥)
قۆناغی دووەم لە نێوان ساڵانی(١٨٦٦-١٨٦٨)دا
[دەستکاری]
  1. لەم قۆناغەدا سیستەمی ویلایەت کە لە (٧/١١/١٨٦٤)دا دەرچوو بوو لە ھەندێک لە ھەرێمەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا جێبەجێکرا بەڵام لەو ناوچانەی کە دواتر دەوڵەتی عێراقیان پێکھێنا جێبەجێنەکرابوو.
  2. ئەیالەتی شارەزوور ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی بەسترانەوە بە ئەیالەتی بەغداوە.
  3. ھەڵوەشانەوەی ئەیالەتی وان و خودی لیوای وان بەسترایەوە بە ویلایەتی ئەرزڕۆمەوە.
  4. بەستنەوەی لیوای مووسڵی ئەیالەتی وان بە ئەیالەتی بەغداوە.
  5. لەگەڵ گۆڕینی ناوی ئەیالەتی کوردستان بۆ ویلایەتی دیاربەکر، قەزای زاخۆی لیوای مێردینی ئەیالەتی کوردستان بەسترایەوە بە لیوای مووسڵی ئەیالەتی بەغدا.
  6. ئەیالەتی بەغدا لە لیواکانی(بەغدا، مووسڵ، سلێمانی، شارەزوور، زەنگاباد، ڕەواندز و بەسڕە) پێکھاتبوو.
  7. لیوای مووسڵ لەم قۆناغەدا لە (٩)قەزا پێکھاتبوو.
ناو و جێکەوتی قەزاکانی لیوای مووسڵ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٦-١٨٦٨)
ژ ناوی قەزا ناوەندەکەی
١ قەزای مووسڵ مووسڵ
٢ قەزای ئامێدی ئامێدی
٣ قەزای داودیە مانگێشک
٤ قەزای ئاکرێ ئاکرێ
٥ قەزای زێبار بلێ
٦ قەزای زاخۆ زاخۆ
٧ ھۆزی ھەرکی -
٨ ھۆزی ئەتروش -
٨ ھۆزی مزوری و مزوری بالا -
قۆناغی سێیەم لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٣)دا
[دەستکاری]

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. سیستەمی ویلایەتی جێبەجێکرد.
  4. ئەیالەتی بەغدا ناوەکەی گۆڕدرا بە ویلایەتی بەغدا.
  5. ویلایەتی بەغدا لە (١٤) لیوا پێکھاتبوو، لیوای مووسڵ یەکێک بوو لە و (١٤) لیوایە.
  6. لیوای مووسڵ لەم قۆناغەدا پێکھاتبوو لە (١٢) قەزا.
ناو و جێکەوتی قەزاکانی لیوای مووسڵ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٣)
ژ ناوی قەزا ناوەندەکەی
١ قەزای مووسڵ مووسڵ
٢ قەزای زاخۆ زاخۆ
٣ قەزای ئامێدی ئامێدی
٤ قەزای ئاکرێ ئاکرێ
٥ قەزای تەلەعفەر تەلەعفەر
٦ قەزای زێبار بلێ
٧ قەزای ئەلقوش ئەلقۆش
٨ قەزای مزووری ئەترویش
٩ قەزای شنگال شنگال
١٠ قەزای عەشایری سەبعە بەردەڕەش
١١ قەزای داودیە مانگێشک
١٢ قەزای دھۆک دھۆک
قۆناغی چوارەم لە نێوان ساڵانی(١٨٧٤-١٨٨٠)دا
[دەستکاری]
  1. یەکەی ناحیەی ھاتە ناو یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، یەکە کارگێڕییەکان بەم شێوەیە بوون(گوند، ناحیە، قەزا، لیوا(سنجاغ) و ویلایەت).
  2. ھەندێک قەزا ھەڵوەشێنرانەوە و کرانە ناحیە و ھەندێک قەزا یەکەی ناحیەی بۆ زیادکرا.
  3. ناوی لیوا گۆڕدرا بوو بە سنجاق(سنجاغ).
  4. قەزای شنگال لە سنجاقی مووسڵ دابڕێنراو خرایە سەر سنجاقی زوور لە ویلایەتی حەلەب.
  5. لە ساڵی (١٨٧٨)دا ویلایەتی مووسڵ ھاتەکایەوە و ھەرسێ سنجاقی(مووسڵ، شارەزوور و سلێمانی) پێوەگرێدرا.
  6. لەم قۆناغەدا لە ساڵی(١٨٧٥)دا سنجاقی مووسڵ پێکھاتبوو لە (٥)قەزا.
  7. قەزای عەشایری سەبعە ھەڵوەشێنرایەوە و گوندەکانی خرانە سەر ناحیەی ناوەندی قەزای ئاکرێ.
  8. قەزای زێبار کرایە ناحیە زێبار و خرایە سەر قەزای ئاکرێ.
  9. قەزای ئەلقوش ھەڵوەشێنرا و کرایە ناحیەی ئەلقۆش و خرایە سەر قەزای مووسڵ.
  10. لە سنووری قەزای مووسڵ، ناحیەی تلکێف ھاتەکایەوە.
  11. لە سنووری قەزای مووسڵ، ناحیەی باشیک ھاتەکایەوە.
  12. قەزای مزووری پێگەکەی خۆی لە دەستدا و لە قەزاوە کرایە ناحیە و خرایە سەر قەزای دھۆک.
  13. قەزای داودیە پێگەکەی خۆی لە دەستدا و لە قەزاوە کرایە ناحیە و خرایە سەر قەزای ئامێدی.
  14. ناحیەی نێروێ لە سنووری قەزای ئامێدی ھاتەکایەوە.
  15. ناحیەی ڕێکان لە سنووری قەزای ئامێدی ھاتەکایەوە.
  16. ناحیەی بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی ھاتەکایەوە.
  17. ناحیەی بەرواری ژێری لە سنووری قەزای ئامێدی ھاتەکایەوە.
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٢ک-١٨٧٥ز)دا
ژ قەزا ناحیە
١ قەزای مووسڵ ناحیەی ئەلقۆش
ناحیەی تلکێف
ناحیەی باشیک
٢ قەزای ئامێدی ناحیەی داودیە
ناحیەی بەرواری باڵا
ناحیەی بەرواری ژێری
ناحیەی ڕێکان
ناحیەی نێروێ
٣ قەزای زاخۆ ناحیەی ناوەندی قەزای زاخۆ
٤ قەزای ئاکرێ ناحیەی ناوەندی قەزای ئاکرێ
ناحیەی زێبار
٥ قەزای دھۆک ناحیەی ناوەندی قەزای دھۆک
ناحیەی مزووری
قۆناغی پێنجەم لە نێوان ساڵانی(١٨٨١-١٩١٨)دا
[دەستکاری]
  1. قەزای شنگال لکێندرایەوە بە سنجاقی مووسڵەوە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی ناوەندی قەزای شنگال و ناحیەی تەلەعفەر.
  2. ناحیەی ئەلقۆش، ناحیەی تلکێف و ناحیەی باشیک ھەڵوەشێنران.
  3. ھێنانە کایەی ناحیەی شێخان و ناحیەی عەشایری سەبعە لە ساڵی (١٨٩٠)دا و بەسترانەوە بە قەزای مووسڵەوە.
  4. ھێنانە کایەی ناحیەی سلێڤانی لە ساڵی(١٨٩٠)دا، لە سنووری قەزای زاخۆ.
  5. ھێنانە کایەی قەزای زێبار لە ساڵی(١٨٩٠)دا.
  6. ھێنانە کایەی ناحیەی شێروان لە ساڵی(١٨٩٠)دا، لە سنووری قەزای زێباردا.
  7. ھێنانە کایەی ناحیەی مزووری باڵا لە ساڵی(١٨٩٠)دا، لە سنووری قەزای زێباردا.
  8. لە ساڵی (١٩٠٣)دا ناحیەی مزووری باڵا و ناحیەی شێروان لکێندران بە قەزای ڕەواندزەوە.
  9. ھێنانە کایەی ناحیەی سندی گلی لە ساڵی(١٩٠٧)دا، لە سنووری قەزای زاخۆدا.
  10. لە ساڵی (١٩٠٧)دا قەزای زێبار ھەڵوەشێنراو بووە ناحیە و لکێندرا بە قەزای ئاکرێوە.
  11. لە ساڵی (١٩٠٧)دا ناحیەی سورچی لە سنووری قەزای ئاکرێ ھاتەکایەوە.
  12. ھێنانەکایەی ناحیەی زوممار لە ساڵی (١٩١٢)دا لە سنووری قەزای مووسڵ.
  13. ھێنانەکایەی ناحیەی شەرگات لە ساڵی (١٩١٢)دا لە سنووری قەزای مووسڵ.
  14. ھێنانەکایەی ناحیەی گوندەکانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی (١٩١٢)دا لە سنووری قەزای مووسڵ.
  15. ھێنانەکایەی ناحیەی گوندەکانی ڕۆژاوا لە ساڵی (١٩١٢)دا لە سنووری قەزای مووسڵ.
  16. لە بەرواری لە (١/١/١٩١٨) قەزای تەلەعفەر ھێنرایە کایەوە.
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی مووسڵ لە ساڵی(١٩٠٧ - ١٩١٢)دا[٢٩]
ساڵی ١٩٠٧ ساڵی ١٩١٢
ژ قەزا ناوەندی قەزا ناحیە ژ قەزا ناوەندی قەزا ناحیە ژ.گوند ژ قەزا ناوەندی قەزا ناحیە ژ.گوند
١ مووسڵ مووسڵ قەزای شێخان ١ مووسڵ مووسڵ گوندەکانی ڕۆژھەڵات ٢٩٠ ٤ ئامێدی ئامێدی ناوەند ٤٣
عەشایری سەبعە گوندەکانی ڕۆژاوا ٧٠ بەرواری باڵا ٦١
٢ ئامێدی ئامێدی بەرواری باڵا شێخان ٦٨ بەرواری ژێری ٣٥
بەرواری ژێری شێخان ٧٨ ڕێکان ٥٧
ڕێکان ھۆبەی شەرگات ٥٦ نێروێ ٣٥
نێروێ ھۆبەی زوممار ٤٠ داودیە ١٣٥
٣ زاخۆ زاخۆ سلێڤانی ٢ ئاکرێ ئاکرێ ناوەند ٨٧ ٥ زاخۆ زاخۆ سلێڤانی ١٠٩
سندی گلی سورچی ٤٥ سندی گلی ٧٢
٤ دھۆک دھۆک مزووری زێبار ٧٢ ٦ شنگال شنگال شنگال ٤٢
٥ شنگال شنگال تەلەعفەر ٣ دھۆک دھۆک ناوەند ٩٩ تەلەعفەر ٧
٦ ئاکرێ ئاکرێ زێبار مزووری ١١٦ کۆی گشتی گوندەکان ١٦١٧

لیوای مووسڵ لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)

[دەستکاری]

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. ھەرچەندە داھاتووی ویلایەتی مووسڵ تا (١٩٢٥) بە ھەڵواسراوی مایەوە، بەڵام حکوومەتی بەغدا مامەڵەی ئەو ویلایەتەی ھاوشێوەی دوو ویلایەتەکەی تری دەکرد. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە. ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵەی نەتەوەکان تایبەت بە کێشەی ویلایەتی مووسڵ بۆ بەرژەوەندی دەوڵەتی عێراق یەکلابووەوە.

قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٣٦)دا
[دەستکاری]
  1. بە پاشکۆی بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١١٢) لە ١٥/١٠/١٩٢٢دا یەکەگارگێڕییەکانی عێراقی سەر لەنوێ ڕێکخست.
  2. ھەردوو ناحیەی (نێروێ و ڕێکان) سە بە قەزای ئامێدی لە یەک ناحیەدا یەکخران بە ناوی ناحیەی نێروێ و ڕێکان.
  3. ناحیەی بەرواری ژێری لە قەزای ئامێدی ھەڵوەشێنرا.
  4. ناوی ناحیەی داودیەش گۆڕدرا بە ناحیەی دۆسکی لە قەزای ئامێدی.
  5. ناحیەی سلێڤانی لە قەزای زاخۆ ھەڵوەشێنرا.
  6. ناحیەی سندی و گلی دابەشکرا بۆ ناحیەی سندی و ناحیەی گلی لە قەزای زاخۆ.
  7. ناحیەی سوڵتانیە لە پارێزگای ھەولێر دابڕێنرا و لکێندرا بە ناحیەی شەرقاتەوە.
  8. لە ساڵی ١٩٢٢دا لیوای مووسڵ لە (٧) قەزا و (١٠) ناحیە پێکھاتبوو.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ لە ساڵی(١٩٢٢)دا[٣٠]
ژ قەزا ناحیە ژ قەزا ناحیە
١ مووسڵ ناحیەی شێخان ٤ قەزای دھۆک ناحیەی مزووری
ناحیەی عەشایری سەبعە ٥ ئامێدی ناحیەی نێروێ و ڕێکان
٢ ئاکرێ ناحیەی سورچی ناحیەی بەرواری باڵا
ناحیەی زێبار ناحیەی دۆسکی
٢ زاخۆ ناحیەی سندی ٦ شنگال -
ناحیەی گلی ٧ تەلەعفەر -
کۆی گشتی (٧) قەزا و (١٠) ناحیە
  • لەدوای ئەم بەروارە ھەندێک گۆڕانکاری کرا لەم لیوایەدا:
  1. ناحیەی ئەلقۆش ھاتەکایەوە.
  2. ناحیەی تەلسقۆف ھاتەکایەوە.
  3. ناحیەی باشیک ھاتەکایەوە.
  4. ناحیەی مەقلوب ھاتەکایەوە.
  5. ناحیەی بەرتڵە ھاتەکایەوە.
  6. ناحیەی شورە ھاتەکایەوە لە قەزای مووسڵ.
  7. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٤٣٢) لە (٢٨/١٢/١٩٢٤)دا ھەریەک لە ناحیەکانی(تەلسقۆف ، مەقلوب و بەرتڵە) ھەڵوەشێنرانەوە.
  8. ناحیەی عەشایری سەبعە لە قەزای مووسڵ دابڕێنراو خرایەسەر قەزای ئاکرێ.
  9. قەزای شێخان ھاتەکایەوە، ناحیەی ئەلقۆش و ناحیەی باشیکی پێوەلکێندران.
  10. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(١١٩٠) لە (١٠/٩/١٩٢٧)دا قەزای زێبار ھاتەکایەوە و ناحیەی مزووری باڵا و ناحیەی نەھلە ھاتنەکایەوە لە سنووری ئەم قەزایەدا.
  11. بەئیرادەی مەلەکی ژمارە(٩٤) لە (١٢/٤/١٩٣١)دا ناحیەی ناوەندی قەزای مووسڵ، ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان و ناحیەی باشیک ھەڵوەشێنرانەوە.
  12. ناحیەی قەرەقوش، ناحیەی تلکێف و ناحیەی حومێدات لە سنووری قەزای مووسڵ ھاتنەکایەوە.
  13. ناحیەی بارزان لە سنووری قەزای زێبار ھاتەکایەوە.
  14. ناحیەی سلیڤانی لە سنووری قەزای زاخۆ ھاتەکایەوە.
  15. ناحیەی شیمال لە سنووری قەزای شنگال ھاتەکایەوە.
  16. ناحیەی زوممار لە سنووری قەزای تەلەعفەر ھاتەکایەوە.
  17. دابڕانی ناحیەی دۆسکی لە قەزای ئامێدی و لکاندنی بە قەزای دھۆکەوە.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ لە ساڵی(١٩٣٦)دا[٣١]
ژ قەزا ناحیە ژ قەزا ناحیە
١ مووسڵ ناحیەی شورە ٤ قەزای زاخۆ ناحیەی سلیڤانی
ناحیەی قەرەقۆش ناحیەی گلی
ناحیەی شەرقات ناحیەی سندی
ناحیەی حومێدات ٥ قەزای دھۆک ناحیەی ناوەندی قەزای دھۆک
ناحیەی تلکێف ناحیەی دۆسکی
٢ قەزای ئامیدی ناحیەی ناوەندی قەزای ئامێدی ناحیەی مزووری
ناحیەی نێروێ و ڕێکان ٦ قەزای ئاکرێ ناحیەی سورچی
ناحیەی بەرواری باڵا ناحیەی عەشایری سەبعە
٣ قەزای زێبار ناحیەی نەھلە ٧ قەزای شنگال ناحیەی ناوەندی قەزای شنگال
ناحیەی بارزان ناحیەی سنونێ
ناحیەی مزووری باڵا ٨ قەزای شێخان ناحیەی ئەلقۆش
٩ قەزای تەلەعفەر ناحیەی زوممار کۆی گشتی (٨) قەزا و (٢٣) ناحیە
قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٧-١٩٤٧)دا
[دەستکاری]
  1. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٦٧) لە (١٩/٢/١٩٣٨)دا، ناحیەی ئاڤگەنی(العیاضیة) لە سنووری قەزای تەلەعفەردا ھێنرایەکایەوە، ناوەندەکەشی لە گوندی ئاڤگەنی بوو.
  2. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٦٦٥) لە (٢٠/١٢/١٩٤٤)دا، ناحیەی بیرەکەپرا لە سنووری قەزای زێباردا ھێنرایەکایەوە، دواتر دابڕێنراو خرایە سەر قەزای ئاکرێ، ھەروەھا قەزای زێباریش بە ھەردوو ناحیەی مزووری باڵا و ناحیەی بارزانەوە خرایە سەر پارێزگای ھەولێر.
  3. ناحیەی قەرەقوش ھەڵوەشێنرایەوە.
  4. ھێنانەکایەی ناحیەی حەمدانیە ناوەندەکەشی گوندی بەرتڵە بوو.
  5. دابڕانی بەعشیقە و گوندەکانی دەوروبەری و لکاندنی بە ناحیەی حەمدانیەەوە.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ لە ساڵی(١٩٤٧)دا[٣٢]
ژ قەزا ناحیە ناوەند ڕووبەر/کم٢
١ مووسڵ ناحیەی شورە شورە ٢٢٠٢
ناحیەی شەرقات شەرقات ١٧٢٢
ناحیەی حەمدانیە بەرتڵە ١٣٨٣
ناحیەی تلکێف تلکێف ٩٧٣
ناحیەی حومێدات بادووش ١٧٧١
کۆی قەزا - ٨٠٥١
٢ ئامێدی ناوەندی قەزا ئامێدی ١٤١٣
ناحیەی نێروێ و ڕێکان بێبو ٩٢٥
ناحیەی بەرواری باڵا کانی ماسێ ٧١٣
کۆی قەزا - ٣٠٥١
٣ زاخۆ ناحیەی سلێڤانی باتیل ١٠٤٧
ناحیەی سندی شەرانش ٥٤٧
ناحیەی گلی باتیفا ٥٧٤
کۆی قەزا - ٢١٦٧
٤ دھۆک ناحیەی ناوەند دھۆک ١٠٢٣
ناحیەی دۆسکی مانگێشک ٥٥٩
ناحیەی مزووری ئەترویش ٥٨٤
کۆی قەزا - ٢١٦٦
٥ ئاکرێ ناحیەی سورچی ئاکرێ ١٠٨٧
ناحیەی عەسایری سەبعە بەردەڕەش ١٠٢٧
ناحیەی پیرەکەپرا بیرەکەپرا ١٠٤٣
کۆی قەزا - ٣١٥٧
٦ شنگال ناحیەی ناوەند شنگال ٣١٦٧
ناحیەی شیمال کەرسی ١٧٦١
کۆی قەزا - ٤٩٢٨
٧ شێخان ناحیەی ناوەند شێخان ١٠٢٧
ناحیەی ئەلقۆش ئەلقۆش ٤٨٦
کۆی قەزا - ١٥١٣
٨ تەلەعفەر ناحیەی ئاڤگەنی(عەیاضیة) ئاڤگەنی ٢٧٧٦
ناحیەی زوممار زوممار ١٩٦٠
کۆی قەزا - ٤٧٣٦
٩ بادییەی جەزیرە - خەزەر ٢٣٤٥٧
کۆی گشتی (٢١) ناحیە - ٥٣٢٢٧
قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٨-١٩٥٨)دا
[دەستکاری]

لە پێناو تازەکردنەوەی تۆماری پارچە زەوییەکان دەوڵەتی عێراق لە ساڵی (١٩٣٨)دا یاسای یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکان ژمارە(٢٩)ی دەرکرد، ئەم یاسایە لە ساڵی چلەکاندا چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە دەیان ساڵی خایاند. بەھۆی بارودۆخی سیاسییەوە ئەم یاسایە لە ھەندێک شوێنی وڵاتدا دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەڵام یاسایەکی گرنگ بوو بۆ دیاریکردنی سنووری یەکە کارگێڕییەکانی وڵات.

  1. ھەڵوەشاندنەوەی یەکەی کارگێڕی(بادییەی جەزیرە) و گەڕاندنەوەی دەشتەکانی شنگال و تەلەعفەر و تەل عەبتە و جەزیرەی شورە و شەرقات بۆ سەر سنووری لیوای مووسڵ و ڕووبەری لیواکەش لە (٢٩٧٧٧کم٢)ەوە بەرزبووەوە بۆ (٥٣٢٢٧کم٢).
  2. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی شورە لە گوندی شورەوە بۆ گوندی حەمام عەلیل.
  3. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی (١٩٥٤)دا دوو کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان بە ناحیەی حەمدانیەی قەزای مووسڵەوە بەسترا، ھەروەھا کەرتی(٤٣/جبلەبلبل تپە) لە ناحیەی تلکێفیش بە ھەمان ناحیەوە بەسترا.
  4. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٥دا، ناوەندی ناحیەی حەمدانیە لە گوندی بەرتڵەوە گواسترایەوە بۆ گوندی قەرەقوش.
  5. بە ئیدارەی مەلەکی ژمارە(٣٦٣) لە (٥/٥/١٩٥٥)دا، بە دابڕانی (٤١) کەرت لە ناحیەی حەمدانیە و (١٦)کەرت لە ناحیەی تلکێف و (٦)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای شێخان، دابڕێنران و ناحیەی باشیکی لە قەزای مووسڵ لێ دروستکرا و ناوەندەکەشی گوندی بەعشیقە بوو.
  6. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٥دا، ناوەندی ناحیەی بیرەکەپرا لە گوندی بیرەکەپراوە گواسترایەوە بۆ گوندی دینارتێ، و ناوی ناحیەکەش بوو بە ناحیەی نەھلە.
  7. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٦دا، (٤٠) کەرتی ناحیەی حومێدات بە ناحیەی حەمدانیەوە لکێنراوە.
  8. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتایی نیوەی یەکەمی ساڵی ١٩٥٦دا، ناوەندی ناحیەی شورە گواسترایەوە بۆ گوندی گەیارە و ناوەکەشی گۆڕا بۆ ناحیەی گەیارە.
  9. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٦دا، (٣٩) گوندی ناحیەی ناوەندی قەزای ئامێدی دابڕێنرا و ناحیەی سەرسەنگی لێ دروستکراو ناوەندەکەشی گوندی سەرسەنگ بوو.
  10. بە ئیدارەی مەلەکی ژمارە(٥٠٣) لە (١٠/٦/١٩٥٦)دا، قەزای شورە لە سنووری لیوای مووسڵ ھێنرایەکایەوە و ناوەندەکەی لە شارۆچکەی حەمام عەلیل بوو. ھەرسێ ناحیەی(گەیارە، شەرقات و حومێدات)ی پێوە گرێدرا.
  11. بە ئیدارەی مەلەکی ژمارە(٨٠٩) لە (٢٤/١٠/١٩٥٦)دا، ناحیەی مزووری لە قەزای دھۆک دابڕێنراو بە قەزای شێخانەوە لکێندرا.
  12. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٧دا، ناحیەی سێمێل ھاتەکایەوە و گوندی سێمێل بووە ناوەندی.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ لە ساڵی(١٩٥٨)دا[٣٣]
ژ قەزا ناحیە ناوەند ژ.کەرت
١ مووسڵ ناحیەی باشیک بەعشیقە ٦٣
ناحیەی حەمدانیە قەرەقوش ١٦٣
ناحیەی تلکێف تلکێف ١٠٧
کۆی قەزا - ٣٣٣
٢ ئامێدی ناوەندی قەزا ئامێدی ٤٥
ناحیەی نێروێ و ڕێکان بێبو ٥٥
ناحیەی بەرواری باڵا کانی ماسێ ٧٩
ناحیەی سەرسەنگ سەرسەنگ ١٢٣
کۆی قەزا - ٣٠٢
٣ زاخۆ ناحیەی سلێڤانی باتیل ٩٩
ناحیەی سندی شەرانش ٦٩
ناحیەی گلی باتیفا ٦٤
کۆی قەزا - ٢٣٢
٤ دھۆک ناحیەی سێمێل سێمێل ١٢٠
ناحیەی دۆسکی مانگێشک ٧٣
کۆی قەزا - ١٩٣
٥ ئاکرێ ناحیەی سورچی ئاکرێ ١٣٨
ناحیەی عەسایری سەبعە بەردەڕەش ٩٠
ناحیەی نەھلە دینارتێ ٩٥
کۆی قەزا - ٣٢٣
٦ شنگال ناحیەی ناوەند شنگال ٨٥
ناحیەی شیمال کەرسی ٤٧
کۆی قەزا - ١٣٢
٧ شێخان ناحیەی ناوەند شێخان ١٠٧
ناحیەی ئەلقۆش ئەلقۆش ٧٣
ناحیەی مزووری ئەترویش ٩٩
کۆی قەزا - ٢٧٩
٨ تەلەعفەر ناحیەی ئاڤگەنی(عەیاضیة) ئاڤگەنی ٧٨
ناحیەی زوممار زوممار ٨٩
کۆی قەزا - ١٦٧
٩ قەزای شورە ناحیەی گەیارە گەیارە ١٠٣
ناحیەی شەرقات شەرقات ٩٣
ناحیەی حومێدات بادووش ٨٦
کۆی قەزا - ٢٨٢
کۆی گشتی (٢٣) ناحیە - ٢٢٤٣

لیوای مووسڵ لەسەردەمی کۆماریدا(١٩٥٨ - ١٩٩٠)

[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، ڕەنگدانەوەشی لە لیوای مووسڵدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٣٤]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٣٥]

قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨ - ١٩٦٥)دا
[دەستکاری]
  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٦٠) لە(٢٠/٩/١٩٥٩)دا، قەزای حەزەر لە سنووری لیوای مووسڵ ھاتەکایەوە و ناوەندەکەشی گوندی حەزەر بوو، ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای بەعاج و ناحیەی تەل عەبتەی پێوە گرێدرا.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٦١) لە(٢٠/٩/١٩٥٩)دا، بە دابڕانی بەشی زۆری کەرتی(٥١/جەزیرەی شنگالقەزای شنگال، ناحیەی ناوەندی قەزای بەعاج ھێنرایەکایەوە.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٦٢) لە(٢٠/٩/١٩٥٩)دا، بە دابڕانی ھەردوو کەرتی(٤٦/جەزیرەی تەلەعفەر) و (٦٥/تەل عەبتە) لە ناحیەی ئاڤگەنی سەر بە قەزای تەلەعفەر و کەرتی(٢٩/شەرقات) کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای دۆڵی سەرسار لەگەل کەرتی(٥١/سناجر) ناحیەی تەل عەبتە ھاتەکایەوە.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١٣) لە(٩/٧/١٩٦٠)دا، بەدابڕانی (٦)کەرتی ناحیەی سنونێی سەر بە قەزای شنگال و (١٨)کەرتی ناحیەی زومماری سەر بە قەزای تەلەعفەر و (١٢)کەرت و بەشی ناحیەی ئاڤگەنی سەر بەقەزای تەلەعفەر، ناحیەی ڕەبیعە لە سنووری قەزای تەلەعفەر ھاتەکایەوە و ناوەندەکەی گوندی ڕەبیعە بوو.
  5. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥١٦) لە(٢٩/٨/١٩٦٠)دا، بە دابڕانی (٢٨)کەرتی ناحیەی سێمێل، (١٠)کەرتی ناحیەی دۆسکی، (٤)کەرتی ناحیەی سەرسەنگی قەزای ئامێدی و (٢٢)کەرتی ناحیەی مزووری، ناحیەی زاویتە لە سنووری قەزای دھۆک ھاتەکایەوە و ناوەندەکەشی گوندی زاویتە بوو.
  6. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٤) لە(١٧/١١/١٩٦٠)دا، بە دابرانی (٣٩)کەرتی ناحیەی شەرقات، ناحیەی زاب لە سنووری قەزای شورە ھێنرایەکایەوە و ناوەندەکەی گوندی شەک بوو.
  7. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٠٦) لە(١٦/٦/١٩٦٢)دا، ناحیەی حومێدات بەتەواوی سنووری کارگێڕییەوە لە قەزای شورە دابڕێنرا و خرایە سەر قەزای مووسڵ.
  8. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی (١٩٦٢)دا، ناوەندی ناحیەی سنونێ لە گوندی کەرسیەوە گواسترایەوە بۆ گوندی سنونێ.
  9. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی (١٩٦٢)دا، (٤٠)کەرتی ناحیەی حەمدانیە دابڕێنراو، لکێندرا بە ناحیەی حومێداتەوە.
  10. دابڕانی کەرتی(٩٦/تل الفارس) لە ناحیەی حومێداتی قەزای مووسڵ و لکاندنی بە ناحیەی ئاڤگەنی قەزای تەلەعفەر.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای مووسڵ لە ساڵی(١٩٦٥)دا[٣٦]
ژ قەزا ناحیە ناوەند ژ.کەرت ژ قەزا ناحیە ناوەند ژ.کەرت
١ مووسڵ ناحیەی باشیک بەعشیقە ٦٣ ٥ ئاکرێ ناحیەی سورچی ئاکرێ ١٣٨
ناحیەی حەمدانیە قەرەقووش ١٢٣ ناحیەی عەشایری سەبعە بەردەڕەش ٩٠
ناحیەی تلکێف تلکێف ١٠٧ ناحیەی نەھلە دینارتێ ٩٥
ناحیەی حومێدات بادووش ١٢٥ کۆی قەزا - ٣٢٣
کۆی قەزا - ٣٣٣ ٦ شنگال ناحیەی ناوەند شنگال ٨٤
٢ ئامێدی ناوەندی قەزا ئامێدی ٤٥ ناحیەی شیمال کەرسی ٤٧
ناحیەی نێروێ و ڕێکان بێبو ٥٥ کۆی قەزا - ١٢٥
ناحیەی بەرواری باڵا کانی ماسێ ٧٩ ٧ شێخان ناحیەی ناوەند شێخان ١٠٧
ناحیەی سەرسەنگ سەرسەنگ ١١٧ ناحیەی ئەلقۆش ئەلقۆش ٧٣
کۆی قەزا - ٢٩٦ ناحیەی مزووری ئەترویش ٩٩
٣ زاخۆ ناحیەی سلێڤانی باتێل ٩٩ کۆی قەزا - ٢٥٧
ناحیەی سندی شەرانش ٦٩ ٨ تەلەعفەر ناحیەی ئاڤگەنی(عەیاضیة) ئاڤگەنی ٦٩
ناحیەی گلی باتیفا ٦٤ ناحیەی زوممار زوممار ٧١
کۆی قەزا - ٢٣٢ ناحیەی ڕەبیعە ڕەبیعە ٣٢
٤ دھۆک ناحیەی سێمێل سێمێل ٩٠ کۆی قەزا - ١٧٢
ناحیەی دۆسکی مانگێشک ٦٣ ٩ قەزای شورە ناحیەی گەیارە گەیارە ١٠٣
ناحیەی زاویتە زاویتە ٦٨ ناحیەی شەرقات شەرقات ٩٣
کۆی قەزا - ٢٢١ ناحیەی زاب شەک ٣٩
١٠ قەزای حەزەر ناحیەی بەعاج بەعاج ١ کۆی قەزا - ١٩٦
ناحیەی تەل عەبتە تەل عەبتە ٢ کۆی گشتی (٢٧) ناحیە - ٢٢٤٣
کۆی قەزا - ٣
قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٦ - ١٩٧٧)دا
[دەستکاری]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شوێن و ڕووبەر

[دەستکاری]

پارێزگای نەینەوا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە، لە باکوورەوە پارێزگای دھۆک، لە باشوورەوە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگای کەرکووک، لە ڕۆژھەڵاتەوە پارێزگای ھەولێر، لە ڕۆژاواوە وڵاتی سووریا. وە دەکەوێتە نێوان پۆتانەکانی (٤١،٢٥ و ٤٤،١٥)ی ڕۆژھەڵات و ( ٣٤،١٥ و ٣٧،٣)ی باکوور، ڕووباری دیجلە بە ناو ئەم پارێزگایەدا دەڕوات بە درێژایی (٢١٤کم)، ھەروەھا بەنداوی مووسڵ لەم پارێزگایەدایە بە درێژایی (٤٧،٥کم)، ھەروەھا زێی گەورە و خازر پێیدا تێپەڕ دەبێت. ڕووبەری ئەم پارێزگایە (٣٧٣٢٣کم٢)ە کە (٨،٦٪) خاکی عێراق پێکدەھێنێت.[٣٧]

کەش و ھەوا

[دەستکاری]

دۆخی کەش و ھەوای باشی ھەیە لە ناو پارێزگاکانی عێراقدا بە درێژایی وەرزەکانی بەھار و پایز بێ وێنەیە بەم ھۆیەوە ناویان ناوە دایکی دوو بەھارە. کەش و ھەوای پارێزگاکە بەپێی تۆپۆگرافی ڕووکەشی دەگۆڕێت، پلەی گەرمی زستان بە گشتی لە نێوان (-٨ بۆ ٨) و ھی ھاوین لەنێوان (٤٠ بۆ ٥٠) پلەی سەدی دایە.[٣٨]

تۆپۆگرافی

[دەستکاری]

ڕووباری دیجلە بە ناو ئەم پارێزگایەدا دەڕوات بە شێوەیەکی پێچاوپێچ و دەیکاتە دوو بەشی نا یەکسان، لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە پارێزگای نەینەوا دابەش دەبێت بۆ سێ ناوچە: ناوچەی شاخاوی و گردەکان، بان و دەشتەکان.

ڕووبەری قەزا و ناحیە کوردنشینەکان

[دەستکاری]
  • ڕووپێوی ناحیە و قەزا کوردییەکانی پارێزگای نەینەوا بە پێی دابەشکردنی ساڵی ١٩٨٧ بە (کم٢):
ڕووپێوی ناوچە کوردییەکان
قەزا ڕووپێووی ناوچە
کوردییەکان
ناحیە ڕووپێو بە کم٢
ئاکرێ ٢٨٤٧ ناوەندی ئاکرێ
دینارتە
بجێل
گرەسین
بەردەڕەش
١٤٣
٩٣١
٣٢٥
٥٩٨
٨٥٠
شێخان ١٢٥٩ مرێبا
ئەتروش
ناوەندی شێخان
٤٤٤
٢٩١
٥٢٤
شنگال ٣١٩٠ ناوەندی شنگال
سنونێ
بلێج
٧٠٤
١٧١٦
٧٧٠
تەلەعفەر ٤٣٠٧ ناوەندی تەلەعفەر
ڕەبیعە
زوممار
ئاڤگەنی
٨٢٤
١٤٣١
١٢٦٨
٧٨٤
قەرەقوش ١١٨٨ کەڵەکی یاسین ئاغا
ناوەندی قەرەقوش
بەرتڵێ
نەمروود
٣٢٥
١٧٥
٢١٥
٤٧٣
مووسڵ ٦٢٦ باشیک
کەناری چەپی مووسڵ
٥٢٦
١٠٠
تەلکێف ١٢٧٥ ناوەندی تەلکێف
ئەلقوش
وانکێ
٤٠١
٥٠٨
٣٦٦
بەعاج ٥٠٠ قەحتانیە ٥٠٠
شەرگات ٢٥٠ زاب ٢٥٠
کۆی ناوچە
کوردنشینەکان
١٥٤٤٢ ٠ ٠

کشتوکاڵ

[دەستکاری]

کشتوکاڵ لە نەینەوادا زۆری بە دێمی دەکرێت، لەبەرئەوەی ناوچەیەکی فراوانی ھەیە بۆ کشتوکاڵ، بەشێکی زۆری بۆ کشتوکاڵی گەنم و جۆ تەرخانکراوە ھەروەھا لۆکە و چاودار و گەنمەشامی و گوڵەبەڕۆژە و سەوزەوات و پاقلەمەنییەکان و ڕۆنی ڕووەکی و ئالیکی ئاژەڵ بەرھەم دەھێنرێت، دوای دروستکردنی پڕۆژەی ئاودان، زەوی چاندن دەستی بە فراوانکردن کرد و پارێزگای نەینەوا بووە یەکێک لە پارێزگا یەکەمەکانی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە لە عێراقدا.

دروستکردنی کۆمپانیا بەناوی (کێڵگە نەوتییەکانی مووسڵ) لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٢ بە پارەی ئیتالیا و بەریتانیای مەزن و ئەڵمانیا و ھۆلەند و سویسرا و عێراق پێکھێنراوە بۆ دابینکردنی پارەی پێویست لە بەرامبەر ڕەھنی بەشێک لە پشکەکانی، کێڵگەی نەوتی عەین زالە لە ساڵی ١٩٣٩ دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٥٣ کێڵگەی نەوتی باتما دۆزرایەوە و کۆمپانیای نەوتی عێراق لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٢دا بە نیشتمانی کرا، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ نەوت لە دەشتی نەینەوادا ھەڵکۆڵدرا و کێڵگەی نەوتی تر دۆزرایەوە.

گەشتیاری

[دەستکاری]

شوێنەوارەکان لە پارێزگای نەینەوا جیاوازن، کە بریتین لە شوێنەواری گەشتیاری وەک ئاشوور، نەینەوا، نەمروود، حەزەر و مووسڵی کۆن، ھەروەھا گەشتیاری ئاینی بە ھۆی بوونی مەزارگەی پێغەمبەران کە گرنگترینیان بریتین لە حەزرەتی یوونس و حەزرەتی جەرجیس و حەزرەتی دانیاڵ و ئەوانی تر و ھەبوونی مەزارگەی ئیمامە موسڵمانەکان، ھەروەھا پەرستگا و کەنیسەکانی وەک دێری مار ئیلیا و دێری مارگۆرگیس و دێری شێخ مەتا. جگە لە سروشتە جوانەکەی ھەموو ساڵێک لە نەینەوادا (فیستیڤاڵی بەھار) لە ١٥ی نیساندا بۆ بەرز نرخاندنی سەرەتای بەھار بە ڕێوەدەچێت.

شوێنەوارەکانی نەینەوا

[دەستکاری]

یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی پارێزگای نەینەوا مزگەوتی پێغمبەریوونسە، کە لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە، مزگەوتی حضر(خدری زیندە) ئەوەی کە لەگەڵ پێغەمبەر مووسادا بوو کتێبی فێرکرد. ھەروەھا مزگەوتی پێغەمبەر جەرجیس و مزگەوتی گەورە کەناوی النوریە و منارەی حەدبای ھەیە و کە زیاتر لە ٥٢م بەرز بوو ئەویش لەلایەن داعشەوە تەقێندرایەوە کە لە ساڵی ٥٦٨زایندا دروستکراوە. ھەروەھا گۆڕی پێغەمبەر شیث کە لە ساڵی ١٦٤٧زاینی دۆزرایەوە، شاری مووسڵی کۆن و خضر دوو شوێنەواری گرنگن. قەڵای بەستابیا مۆنۆمێنتێکی کۆنی شاری مووسڵە کە لەسەردەمی سوڵتان بەدرەدین لوءلوء دروستکراوە و شوێنەواری نەمروود و چەندین شوێنەواری وەک کتێبخانەی ئاشووری و ھەروەھا چەندین شوێنەواری مێژووی ئیسلام.

دانیشتووان

[دەستکاری]

پارێزگای نەینەوا دووەم پارێزگایە لە ڕووی دانیشتوانەوە لە عێراقدا دوای پارێزگای بەغدا و شاری مووسڵ کە مەڵبەندێتی ئەویش دووەم شاری عێراقە لە ڕووی دانیشتوانەوە دوای شاری بەغدا. پارێزگای نەینەوا تێکڵاوە لە ڕووی نەتەوە و ئایین و ئایینزاوە وەک نەتەوەکانی (عەرەب، کورد، تورکمان، ئاشوورییەکان و ئەرمەنییەکان)، لە ڕووی ئایینی و ئاینزاوە لەمانە پێکھاتووە وەک (ئیسلام(سوننە و شیعەمەسیحی(ئەرسەدۆکسی، کاسۆلیکی و پرۆتستانتئێزیدی و یارسان(کاکەیی)) دانیشتوانی ئەم پارێزگایە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی ھەیە. بە ھۆی بیری ناسیۆنالیستی و شۆڤێنی و بە عەرەبکردنەوە زۆری نەتەوە ناعەرەبەکان بەرەو بچووک بوونەوە و توانەوە چوون بەتایبەت نەتەوەی کورد، لە پاڵ ئەمەشدا ھەوڵی پارچەکردنی کورد دەدەن و لەیەکیان دەترازێنن بەوەی کە ئێزیدی و شەبەک کورد نەبن کە ھەلی جودایی لە ئایینیان بۆ دەڕەخسێنن.[٣٩]

دانیشتوانی ویلایەتی مووسڵ
نەتەوە ژمارەی دانیشتوان ڕێژەی سەدی
کورد ٤٩٤٫٠٠٧ ٧١٪
عەرەب ١٦٦٫٩٤١ ٢٤٪
تورکمان ٣٨٫٦٢٥ ٥٪
سەرجەم ٦٩٩٫٦٠٠ ١٠٠٪
دانیشتوانی ویلایەتی مووسڵ
لیوا کورد عەرەب مەسیحی تورکمان جوولەکە
سلێمانی ٩٩٫٢٪ ٠٫٨٪
ھەولێر ٨٩٪ ٦٫١٪ ٢٪ ١٫٥٪ ١٫٤٪
کەرکووک ٥٣٫٥٪ ٢١٫٩٪ ٢٫٢٪ ٢٢٫٤٪
مووسڵ ٣٨٫٣٪ ٣٨٪ ١٨٪ ٣٪ ٣٪
سەرجەم ٦٩٪ ١٩٪ ٨٪ ٥٪ ١٪

یەکەی کارگێڕی

[دەستکاری]

تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ساڵی ١٩٢٠، بەشی ھەرە زۆری کوردستانی عێراقی ئەمڕۆ دەکەوتە ناو ویلایەتی مووسڵی عوسمانی ھەرچەندە بەشێکی وەکو(خانەقین، شارەبان، مەندەلی و بەدرە) دەکەوتنە ناو سنوری ویلایەتی بەغدای عوسمانی.

دوای دامەراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ھەر دوو ویلایەتی بەغدا و بەسڕە لە ساڵی ١٩٢٠ و بەتایبەتی دوای چارەسەرکردنی کێشەی چارەنووسی ویلایەتی مووسڵ بەلکاندنی بەدەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢٦ ئیتر دابەشکردنێکی ئیداری تازە ھاتە کایەوە لەلایەن ئینگلیزەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق.

لە ساڵی ١٩٣٠دا پارێزگای نەینەوا بەم شێوەیە بوو:

قەزا ناحیە
مووسڵ ناوەندی مووسڵ، قەرەقووش، شۆرە، شەرگات
دھۆک ناوەندی دھۆک، دۆسکی، مزووری باڵا
زاخۆ ناوەندی زاخۆ، سلێڤانی، سندی، گلی
ئامێدی ناوەندی ئامێدی، نێروەڕیکان، بەرواری باڵا
زێبار ناوەندی زێبار، بیرەکەپرا
تەلەعفەر ناوەندی تەلەعفەر، زوممار
شەنگار ناوەندی شەنگار، شیمال(کەرسێ)
شێخان ناوەندی شێخان، باسفنی، ئەلکوش، باشیک
ئاکرێ ناوەندی ئاکرێ، عەشایری سەبعە(گۆران)

لیوای مووسڵ بەپێی یەکەی کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٣٥ بەم شێوەیەی خوارەوەبووە:

قەزا ناحیە
مووسڵ قەرەقووش، شۆرە، شەرگات ، حەمدانیە، تلکێف
دھۆک دۆسکی، مزووری
زاخۆ سلێڤانی، سندی، گلی
ئامێدی نێروەڕیکان، بەرواری باڵا
زێبار بەڕۆژ، مزووری باڵا
شەنگار شیمال(کەرسێ)
شێخان ئەلقوش، باشیک
عقرة السورچیة، عەشایری سەبعە(گۆران)

تاوەکو ساڵی ١٩٦٩ پارێزگای نەینەوا پێکدەھات لە ھەردوو پارێزگای نەینەوا و پارێزگای دھۆکی ئێستا. دوای دامەزراندنی پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٦٩، پارێزگای نەینەوا بچووک بووەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ناوچە کوردییەکان یان ھەرێمی کوردستان ھەر مایەوە لە سنوری ئەم پارێزگایە.

لە ئێستادا پارێزگای نەینەوا پێک دێت لەم قەزا و ناحیانە:

قەزا ناحیە
مووسڵ بعشیقە، الحمیدات(بادۆش)، المحبیە، حمام العلیل
تلکێف قوش، وانکێ
تەلەعفەر زوممار، ئاڤگەنی، ڕەبیعە
حەمدانیە کەڵەک، بەرتەڵە، نەمروود
بەعاج تەل عوزێر
شەنگار شیمال(سنونی)، قەیرەوان(بلیج)
شەرگات شۆرە، گەیارە، زاب
حەزر التل(تەل عبتە)
  • لە ئێستادا قەزای ئاکرێ، قەزای شێخان و قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دھۆکن لە یەکەی کارگێڕی ھەرێمی کوردستاندا بەڵام لە سەرچاوە عرەبییەکاندا سەر بە پارێزگای نەینەوان.
  • قەزای مەخموور سەر بە پارێزگای ھەولێرە بەڵام لە ڕووی حکومڕانییەوە لە ژێر دەسەڵاتی ناوەندایە و لە ناو دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمدا نییە و ھەندێ سەرچاوەدا سەر بە پارێزگای نەینەوایە.
  • لە ئێستادا پارێزگای نەینەوا لە ٧ قەزا پێکدێت، کە لە خوارەوە لەگەڵ ناوچەکانیاندا ئاماژەیان پێکراوە و دانیشتووان وەک لە ساڵی ٢٠١٨دا خەمڵێندراوە:
ژ. قەزا ناو
بە عەرەبی
دانیشتوان
لە ٢٠١٨
ڕووبەر بە
کم٢
١. مووسڵ الموصل ١٬٩٠٥٬١٧٤ ٤٬٣١٨
٢. تەلەعفەر تلعفر ٥١١٬٠٠٤ ٤٬٢٨٦
٣. شنگال سنجار ٣٢٥٬٨١٦ ٣٬٥٧٦
٤. حەمدانیە الحمدانیة ٢١٠٬٦٠١ ٧٤٠٬٦
٥. تلکێف تلکیف ٢١٠٬٢٦٣ ١٬٢١٨
٦. بەعاج البعاج ١٧٩٬٥٢٠ ٨٬٣٩٥
٧. حەزەر الحضر ٥٩٬٤٢٩ ١١٬١٣٠
سەرجەم ٣٬٧٢٩٬٩٩٨ ٣٦,٧٠٠

ناوچە کوردنشینەکانی پارێزگای نەینەوا

[دەستکاری]
  • پارێزگای نەینەوا لەڕووی دانیشتوانی کوردەوە لە باری پارێزگای کەرکووک دەچێت. ئەوا کورد لە کۆی (١٠) قەزای پارێزگای نەینەوا لە (٨) قەزایدا بوونیان ھەیە. ئەم خشتەیەی خوارەوە ئەو ڕێژەیە ڕووندەکاتەوە بە پێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧.
ڕێژەی دانیشتوانی کورد
قەزا ڕێژەی کورد
ئاکرێ ٩٨٪
شێخان ٨٥٪
شنگال ٨٢٪
تەلەعفەر ٣٥٪
مووسڵ ٤٠٪
حەمدانیە ٥٥٪
تەلکێف ٤٥٪
ئەلبەعاج ١٥٪
شەرگات ٥٪
ئەلحەزەر ٠٪
  • ڕێژەی کورد و نەتەوەکانی تر لە ھەندێک لە ناحیەکانی پارێزگای نەینەوا بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧:
ناوچە کورد عەرەب تورکمان مەسیحی
ئەلحەمدانیە ٤٠٪ ١٧٪ ١٢٪ ٣١٪
باشیک ٩٢٪ ٨٪ ٠٪ ٠٪
مزوری(ئەتروش) ١٠٠٪ ٠٪ ٠٪ ٠٪
شێخان ٨٣٪ ٥٫٥٪ ٠٪ ١١٫٥٪
ئەلقوش ٧٥٫٦٪ ٦٫٥٪ ٠٪ ١٧٫٩٪
زوممار ٥٥٪ ٤٥٪ ٠٪ ٠٪
بجێل ٩٤٪ ٠٪ ٠٪ ٦٪
بەردەڕەش ١٠٠٪ ٠٪ ٠٪ ٠٪
نەھلە(دینارتە) ٨٨٪ ٠٪ ٠٪ ١٢٪
تەلکێف ١٨٪ ٢٠٪ ١٠٪ ٥٢٪
الشمال(سنونێ) ٩٣٫٥٪ ٦٫٥٪ ٠٪ ٠٪
ئاڤگەنی ٩٢٪ ٠٪ ٨٪ ٠٪

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ قاموس المحافظات المختصر داڕێژە:وصلة مکسورة 2 July 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20210708152436/https://www.armyupress.army.mil/Portals/7/military-review/Archives/English/MilitaryReview_2008CRII0831_art008.pdf
  4. ^ https://books.google.iq/books?id=HPPgAAAAMAAJ&redir_esc=y
  5. ^ https://books.google.iq/books?id=HPPgAAAAMAAJ&redir_esc=y
  6. ^ https://books.google.iq/books?id=E1aF0hq1GR8C&pg=PA67&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  7. ^ Dalley, Stephanie, (2013) The Mystery of the Hanging Garden of Babylon: an elusive World Wonder traced, Oxford University Press.
  8. ^ Martin Sicker. The Pre-Islamic Middle East, Page 68.
  9. ^ I. E. S. Edwards, John Boardman, John B. Bury, S. A. Cook. The Cambridge Ancient History. p. 178–179.
  10. ^ https://books.google.iq/books?id=79wj2hj4wKUC&redir_esc=y
  11. ^ https://brill.com/display/title/59859
  12. ^ Bosworth, Edmund (2007). Historic Cities of the Islamic World. Brill. p. 414.
  13. ^ Humphreys 1991, p. 781
  14. ^ https://books.google.iq/books?id=UQT_AQAAQBAJ&pg=PA122&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  15. ^ Kreyenbroek and Rashow, p. 4
  16. ^ "زانیاری دەربارەی قەرەقۆینلۆ لە سایتەکەدا universalis.fr". universalis.fr.
  17. ^ "زانیاری دەربارەی قەرەقۆینلۆ لە سایتەکەدا britannica.com". britannica.com.
  18. ^ "زانیاری دەربارەی قەرەقۆینلۆ لە سایتەکەدا nomisma.org". nomisma.org.
  19. ^ "Wayback Machine" (PDF). 2013-10-20. Retrieved 2022-11-15. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Helen Chapin Metz. Iran, a Country study. 1989. University of Michigan, p. 313.
  21. ^ Emory C. Bogle. Islam: Origin and Belief. University of Texas Press. 1989, p. 145.
  22. ^ Stanford Jay Shaw. History of the Ottoman Empire. Cambridge University Press. 1977, p. 77.
  23. ^ Andrew J. Newman, Safavid Iran: Rebirth of a Persian Empire, IB Tauris (March 30, 2006).
  24. ^ Rothman, E. Nathalie (2015). Brokering Empire: Trans-Imperial Subjects between Venice and Istanbul. Cornell University Press.
  25. ^ https://archive.org/details/historyofottoman00stan/page/198/mode/2up
  26. ^ Nasiri, Ali Naqi; Floor, Willem M. (2008). Titles and Emoluments in Safavid Iran: A Third Manual of Safavid Administration. Mage Publishers. p. 309.
  27. ^ Kemp, Percy (1983). "Power and Knowledge in Jalili Mosul". Middle Eastern Studies. 19 (2): 201–12.
  28. ^ Al-Tikriti, Nabil (2007). "Ottoman Iraq". Journal of the Historical Society. 7 (2): 201–11.
  29. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  30. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  31. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  32. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  33. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  34. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕیی باشووری کوردستان نێوان ساڵانی (1850 - 1990)؛ بەرگی سێیەم، پارێزگاکانی(مووسڵ و دھۆک)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  35. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  36. ^ https://dig-doc.org/index.php?page=Ym9vaw==&op=ZGlzcGxheV9ib29rX2RldGFpbHNfdQ==&book_id=NTk5&lan=
  37. ^ https://uoninevah.edu.iq/2698-2/
  38. ^ http://www.damascusuniversity.edu.sy/mag/eng/images/stories/53-65.pdf
  39. ^ https://archive.org/details/marvellousmesopo00parfrich/page/14/mode/2up?view=theater